لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی بەرخۆدان لە کاتەکان شەو لە شارۆچکەی تەمون لە باشووری شاری توباس ئەفسەرێکی داگیرکەر کوژرا و ٣ سەربازی داگیرکەریش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بۆمبی فەرماندەیەکی هێزێکی داگیرکەر کوژراوە و ٣ سەربازیش بە گرانی بریندار بوون.
میدیاکانی خۆجێ باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر بریندار بوون و بە هەلیکۆپتێرەکان لە ناوچەکە دوور خراون.
ئەم ئۆپڕاسیۆنە هاوکات بوو لەگەڵ فڕینێکی چڕ و پڕی فڕۆکەی سیخوڕی داگیرکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر شاری توباس و ئاسمانی قەلقیلیا و گوندەکانی تولکەرم و نابلوس.
لە ٨ی مانگ، داگیرکەران بە بۆردومانکردنی کۆبوونەوەیەکی مەدەنی لە تامون تاوانێکی ئەنجامدا و لەم ڕووداوەدا دوو منداڵ بە ناوەکانی رەدا عەلی ئەحمەد بشارەت (٩ ساڵ)، حەمزە عەمار ئەحمەد بشارەت (١٠ ساڵ) و ئادەم حەیرەدین ئەحمەد بشارەت (٢٣ ساڵ) شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٩١ کەس.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک کە داگیرکەران لەدوای خۆی بەجێیان هێشتبوو ٣ منداڵ و ٤ کەسیش بەهۆی گولڵە بریندار بوون.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە تەرمی ٣٩ مەدەنی دۆزرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران شەهید بوبوون.