رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٠٠ فەلەستینی دیکەی دەستبەسەر کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دەستیان بە هێرش سەر کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان کرد.
داگیرکەران لە کاتی هێرش سەر شاری قەلقیلیا لانیکەم ٦٤ فەلەستینی دەستبەسەر کرد کە هەنێکیان منداڵ بوون.
داگیرکەران لە کاتی هێرش سەر شارۆچکەی بەیت فوریق لە رۆژهەڵاتی شاری نابلوس هەڵکوتانە سەر ١٥ خانوو و لانیکەم ١٣ کەسیان دەستبەسەر کرد.
داگیرکەران لە شارۆچکەی ئازون توندوتیژیان لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دایەوە و قەدەغەی هاتوچۆی بە سەر فەلەستینییەکان سەپاند و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
سەربازەکانی داگیرکەر هەڕەشەی لە خانەوادەی ئەسیرەکان کردووە و لەوان داوە.
لە ١٩ی کانوونی دووەم لە نێوان بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس و رژێمی داگیرکەر رێککەوتنی ئاگربەست واژۆ کرابوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر فەلەستین کرد و لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودس ژمارەیەکی زۆر کەسی دەستبەسەر کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای بۆلووی وڵاتی تورکیا لە ناو هۆتێلێک ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥١ کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە غەززە رایگەیاند، دوای رێککەوتنی ئاگربەست، چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی شەهیدەکان لە ژێر داروپەردوو ڕوخاوەکاندا بەردەوامە.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە بەرامبەر ئەندامێکی تاڵیبان کە لە ئەمریکا بە دیل گیرابوو ٢ داگیرکەری ئەمریکی ئازاد کرد.