بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە غەززە رایگەیاند، دوای رێککەوتنی ئاگربەست، چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی شەهیدەکان لە ژێر داروپەردوو ڕوخاوەکاندا بەردەوامە.
لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانییەوە بڵاو کراوە ئاماژە بەوە کراوە کە تەرمی کۆی گشتی ٦٦ شەهید دۆزرایەوە کە ٨ کەسیان لە باکووری غەززە و ٥٨ کەسیان لە باشوور بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەوڵەکانی گەڕان لە ناوچەکە بەردەوامە و پێویستیان بە کەرەستەی زیاتر و ئامێری بیناسازی هەیە بۆ دەرێنانی ئەو شەهیدانەی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
لە ١٩ی کانوونی دووەم رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیەندرا.
لە لایەکی دیکەوە، بەناو سوپای ڕژێمی سەهیۆنی رایگەیاند کە بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل، دانیشتووانی کەناری غەززە لە هەفتەی داهاتوودا بە ڕێڕەوی نەتزەریمەوە دەتوانن بگەڕێنەوە باکوور.
ئەڤیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی وتی، "لە هەفتەی داهاتووەوە دانیشتوانی کەناری غەززە دەتوانن بگەڕێنەوە باکور و ڕێنماییەکان بۆ ئەم مەبەستە دەردەچن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی کەنارئاوەکانی شاری غەززە و ناوچەی سەلاحەدین لە باشووری کەناری غەززەیان گولڵەباران کرد.
دەروازەی رەفەح لە نێوان کەناری غەززە و میسڕ دەوای تەواوکردنی چالاکییەکانی نوژەنکردنەوە لە ماوەی چەند ڕۆژدا دەکرێتەوە.
دوای سەرکەوتنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا بەناو سەرئەرکانی گشتی سوپای داگیرکەر و فەرماندەی ناوچەی باشوور دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاند.
ئومید ئۆزداغ سەرۆکی گشتی پارتی زەفەر بە تۆمەتی "هاندانی گەل بەرەو کین و دوژمنی بە شێوەیەکی ئاشکرا" دەستبەسەر کرا.