فرانسێسا ئالبانس راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەلەستین هۆشداری دایەوە، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەتوانێت جینۆسایدەکەی لە غەززە ئەنجام داوە بگوازێتەوە بۆ کەرتی ڕۆژئاوا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢م ڕۆژی سەرۆکایەتی دۆنالد ترامپ دەستی بە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر شاری جەنینی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە ناوی "جوڵانەوەی دیواری ئاسنی" کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی کە دوێنێ دەستی پێکرد لانیکەم ١٠ کەس شەهید بوون.
چەتەکانی جوڵەکە بە دەموچاوی داپۆشراو و سووتەمەنی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی فەلەستین.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی بریندار بوون.
فرانسێسا ئالبانس راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەلەستین لەبارەی هێرشەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی جەنین راگەیەندراوێکی نووسراو بڵاو کردەوە.
ئالبانس ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەی دوێنێ ١٠ فەلەستینی شەهید بوون و "ئەگەر رێگری لێ نەکرێت، جینۆسایدەکەی ئیسرائیل لە غەززە سنووردار نامینێت."
ناوبراو وتی، "قسەکانم لە بیرتان بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی کەبودەرئاهەنگی پارێزگای هەمەدانی وڵاتی ئێران فڕۆکەیەکی سەربازی تێکشکا.
جووڵەکەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی بروندی ئامێرەکانی کشتوکاڵ بە سەر جووتیاران دابەش کرد کە بەهۆی نەبوونی دەرفەت ناتوانن بکڕن.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین راگەیاند کە پابەندن بە رێککەوتنی ئاگربەست.