وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە وڵاتی بروندی ئامێرەکانی کشتوکاڵ بە سەر جووتیاران دابەش کرد کە بەهۆی نەبوونی دەرفەت ناتوانن بکڕن.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بروندی. وەقفەکە پێشتر چالاکییەکانی وەک دابەشکردنی گۆشتی قوربانی، دابەشکردنی بەتانییە، پێدانی قورئانی کەریم وەک دیاری بە قوتابییەکان و چەندین چالاکیی دیکە ئەنجام دابوو.
ئەمجار وەقفەکە لە وڵاتی بروندی ئامێرەکانی کشتوکاڵ بە سەر جووتیاران دابەش کرد کە بەهۆی نەبوونی دەرفەت ناتوانن بکڕن.
ئەحمەد جیهان خۆبەخشێکی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان لە وەقفەکە بۆ ئەنجامدانەوەی چالاکییەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی کەبودەرئاهەنگی پارێزگای هەمەدانی وڵاتی ئێران فڕۆکەیەکی سەربازی تێکشکا.
جووڵەکەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین راگەیاند کە پابەندن بە رێککەوتنی ئاگربەست.