دوێنێ شەو هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی خانوویێکیان لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو گەماڕۆ دایەوە و لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران گەنجێک شەهید بوو.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی ئیرتاح لە باشووری شاری تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو رووی دا. دەستنیشان کرا، سوپای داگیرکەر بۆ ماوەیەک دەستی بە سەر تەرمی شەهیدەکەدا گرتووە و دواتر رادەستی کردووە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، باڵەخانەیەک لە لایەن هێزەکانی داگیرکەر گەماڕۆ دراوە و دواتر تەقە لە باڵەخانەکە کراوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێک بریندار بوو و لە لایەن داگیرکەران دەستبەسەر کرا. بەڵام دواتر زانرا کە گەنجەکە شەهید بووە.
گەنجێک بە ناوی مەحمود ئەمین ئەبو حەمادە خەلکی کەمپی نور شەمس کاتێک لە گەڕەکەکە بوو لە لایەن هێزەکانی داگیرکەر دەستبەسەر کرا.
باس لەوەش کراوە کە داگیرکەران وێڕای درێژەدان بە هێرشەکانیان بۆ سەر شاری تولکەرم و کەمپی ئاوارەکان، دەوریەی پێیان لە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە و کەمپەکە داناوە و هەندێک ماڵیان کردووە بە خاڵی سەربازی و پێگەی قەناس بەدەستەکان و بەبێ جیاوازی تەقەیان لە هەر شتێک کردووە کە جووڵەی کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی عزالدین قەسام لقی سەربازی حەماس بۆ ئەنجامدانەوەی سێیەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە پێش خانووی شەهید یەحیای سینوار لە شاری خان یونس کۆبوونەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور ١٨ کەس کەس گیانیان لەدەستدا.
لە نزیکەی فڕۆکەخانەی نیشتیمانی ریگان لە دەرەوەی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا فڕۆکەیەکی هەڵگری ٦٤ کەس و هەلیکۆپتێرێکی سوپای ئەمریکا پێکدادانیان کرد.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری توباسی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ١٠ فەلەستینی شەهید بوون.