لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٦٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان.
لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٤٨ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٨٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٧ هەزار و ٣٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٥٦٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی عزالدین قەسام لقی سەربازی حەماس بۆ ئەنجامدانەوەی سێیەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە پێش خانووی شەهید یەحیای سینوار لە شاری خان یونس کۆبوونەوە.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە ویلایەتی ئونیتی وڵاتی سوودانی باشوور ١٨ کەس کەس گیانیان لەدەستدا.
لە نزیکەی فڕۆکەخانەی نیشتیمانی ریگان لە دەرەوەی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا فڕۆکەیەکی هەڵگری ٦٤ کەس و هەلیکۆپتێرێکی سوپای ئەمریکا پێکدادانیان کرد.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری توباسی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ١٠ فەلەستینی شەهید بوون.