لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٤٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٧ هەزار و ٤٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٥٨٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوەکەی پێکدادانی فڕۆکە و هەلیکۆپتێر لە ئەمریکا تەرمی زیاتر لە ٣٠ کەس دۆزرایەوە.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێنەی ئەسیرەکانی سەهیۆنی ئەربیل یەهود و گادی مۆزەس پێش ئەوەی رادەستی لایەنی داگیرکەر بکرێنەوە، بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی غوری وڵاتی ئەفغانستان تاقیگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوبرا.