بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی ئەنجامدانەوەی نوێژی مردووی غیابی بۆ فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام شەهید محەمەد زەیف و فەرماندە شەهیدەکانی دیکە کرد.
لە راگەیەندراوەکەی حەماسدا هاتووە، "خەلکی فەلەستینەکەمان، تەواوی منداڵەکانی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی، بۆ فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدان...
بە تایبەت سەرئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام موجاهیدی گەورە شەهید فەرماندە محەمەد زەیف لە کاتی شەڕی تۆفانی ئەقسا، کاتێک بەرگریان لە خاکەکانی پیرۆزی فەلەستین بە تایبەتی قودس و مزگەوتی ئەقسا دەکرد شەهید بوون. وەک مەرجێکی دڵسۆزی بۆیان و وەک داننان بە شەهیدبوونیان، ئێمە وەک حەماس بانگهێشتتان دەکەین کە سبەینێ لە دوای نوێژی هەینی لە مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەکان لە فەلەستین و سەرتاسەری جیهان نوێژی مردوو بۆ فەرماندە شەهیدەکان ئەنجام بدەن."
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام دوێنێ لە راگەیەندراوێک شەهادەتی ٧ فەرماندەی گەورەی قەسامی راگەیاندبوو کە بریتین لە:
- شەهیدی ئوممەتی گەورە، سەرئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام فەرماندە محەمەد زەیف (ئەبو خالد)
- شەهیدی گەورە فەرماندە مەروان عیسا (ئەبو البەرا)، یاریدەدەری سەرئەرکانی گشتی کەتائیبی قەسام
- شەهیدی موجاهید غازی ئەبو تەماعە (ئەبو موسا)، فەرماندەی بەشی چەک و خزمەتەکانی شەڕ
- رابەری موجاهیدی قارەمان، رائید سابیت فەرماندەی یەکینەکانی سەرچاوەکانی مرۆیی (ئەبو محەمەد)
- فەرماندەی لیواکانی خان یونس فەرماندەی قارەمان و موجاهید رافع سەلەمە (ئەبو محەمەد)
هەروەها پێشتر شەهادەتی دوو فەرماندەی دیکە لە کاتی شەڕ راگەیاندبوو، ئەمانە؛
- فەرماندەی لیواکانی باکوور ئەحمەد غەندوور (ئەبو ئەنەس)
- ئەیمەن نوفەل فەرماندەی لیواکانی ناوەندی (ئەبو ئەحمەد)(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پرسەنامەیەکی بەهۆی شەهادەتی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکە بڵاو کردەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئوگاندا راگەیاند، کارمەندێکی تەندروستی کە لە نەخۆشخانەیەک لە کامپالای پایتەخت کاری دەکرد بەهۆی ڤایرۆسی ئێبۆلا مرد.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ٢ هەزار و ٥٠٠ منداڵ لە غەززە چۆڵبکرێن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی لە لوبنان پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر دەشتی بیقاعە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.