ئەنجومەنی مزگەوتەکانی ئەندەنۆسیا راگەیاند، بۆ عیبادەتی گەلی غەززە پلانیان داڕێژتووە ١٠٠ مزگەوت لە غەززە دروست بکەن. لە بەشی یەکەمدا ١٠ مزگەوتی کاتەیی دروست دەکرێت.
ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی مزگەوتەکانی ئەندەنۆسیا دەستی بە چالاکییەکان بۆ دروستکردنی ١٠٠ مزگەوت لە غەززە کرد. محەمەد یوسف قەلە سەرۆکی ئونجومەکە و یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی ئەندەنۆسیا راگەیاند کە بە تایبەت پێش لە مانگی رەمەزان مزگەوتەکە پێویستیێکی گەورەیە.
ناوبراو وتی، "ساڵی رابردوو بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە زیاتر لە ١٠٠ مزگەوت ڕوخا. ئێمە وەک کۆمەڵگای ئەندەنۆسیا دەمانەوێت ئەم رەوشە بە دونیا رابگینین و پشتگری بکەین."
لە ئاستی یەکەمدا ١٠ مزگەوتی کاتەیی دروست دەکرێت و دواتر ژمارەی مزگەوتەکان دەگاتە ١٠٠ مزگەوت. پێدەچێت مسوڵمانەکانی ئەندەنۆسیایی بە زەکات و سەدەقەکانیان پشتگری لە پرۆژەکە بکەن.
ناوبراو باسی لەوە کرد، لەگەڵ بەرپرسانی غەززە هەماهەنگ کراوە و چالاکییەکان دەستیان پێ کردوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی ئوگاندا راگەیاند، کارمەندێکی تەندروستی کە لە نەخۆشخانەیەک لە کامپالای پایتەخت کاری دەکرد بەهۆی ڤایرۆسی ئێبۆلا مرد.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ٢ هەزار و ٥٠٠ منداڵ لە غەززە چۆڵبکرێن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی لە لوبنان پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر دەشتی بیقاعە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.