ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ٢ هەزار و ٥٠٠ منداڵ لە غەززە چۆڵبکرێن.
گوتێرێس دوای دیدار لەگەڵ ٤ پزیشکی ئەمریکی کە لە غەززە کاریان کردووە لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "شایەتحاڵی و کاری تەرخانکراوی چوار پزیشکی ئەمریکی کە لە غەززە خزمەتیان کردووە، زۆر کاریگەر بووم.
چۆڵکردنی دەستبەجێی ٢٥٠٠ منداڵ زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان بۆ خێزان و کۆمەڵگاکانیان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پرسەنامەیەکی بەهۆی شەهادەتی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکە بڵاو کردەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئوگاندا راگەیاند، کارمەندێکی تەندروستی کە لە نەخۆشخانەیەک لە کامپالای پایتەخت کاری دەکرد بەهۆی ڤایرۆسی ئێبۆلا مرد.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی لە لوبنان پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر دەشتی بیقاعە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.