لە لیبیا لە ناو گۆڕێکی بە کۆمەڵدا تەرمی ٥٥ کۆچبەر دۆزرایەوە
![لە لیبیا لە ناو گۆڕێکی بە کۆمەڵدا تەرمی ٥٥ کۆچبەر دۆزرایەوە لە لیبیا لە ناو گۆڕێکی بە کۆمەڵدا تەرمی ٥٥ کۆچبەر دۆزرایەوە](/img/NewsGallery/2025/2/14/442611/FeaturedImage/c861a300-8600-4fac-8275-db0ac2b80dc0.webp)
لە شاری کوفرای وڵاتی لیبیا لە ناو گۆڕێکی بە کۆمەڵدا تەرمی ٥٥ کۆچبەر دۆزرایەوە.
یەکینەی فڕیاگوزاری و رزگارکردنی لیبیا راگەیاند، لە شاری کوفرا لە ناو گۆڕێکی بەکۆمەڵدا تەرمی ٥٥ کۆچبەر دۆزرایەوە.
پێشتر لە ناو گۆڕەکە ٤٤ تەرم دۆزرابوو. دوای دۆزینەوە ١١ تەرمی دیکە ژمارەی تەرمەکان گەشتە ٥٥ تەرم و پێدەچێت ژمارەکە تا ٧٤ بەرز ببێتەوە.
ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆلی خەلیفە حەفتەردایە و چالاکییەکان بۆ ناسینی ناسنامەی قوربانییەکان بەردەوامە.
ڕۆژی هەینی ئەجقەرە وەزیری ناوخۆی لیبیای ڕۆژهەڵات کە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناناسرێت راگەیاند کە لە ناو کێڵگەیەکدا ١٩ تەرم دۆزرایەوە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە داواکاری گشتی لیبیا راگەیاندبوو کە لە شوێنێک کە لە لایەن باندێکی تاوانکاری قاچاغی مرۆڤ بەڕێوبەرایەتی دەکرا تەرمی ٢٨ کەس دۆزرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی سوودان رایگەیاند، لە چەند ڕۆژێکدا لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی بۆ سەر گوندەکانی ویلایەتی نیلی سپی، ٤٣٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٢٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە باشوور ٢ ئەندامی پەکەکە کوژران.
سوپای ئۆکراینا خەتی نێودەوڵەتی نەوتی رووسیای کردە ئامانج کە لە کازاخستانەوە نەوت دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا.