کاروانی ئومێد لە بوروندی مزگەوتێک بە ناوی یەحیا سینوار دروست دەکات

وەقفی خێرخوازی کارونای ئومێد لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە وڵاتی بوروندی مزگەوتی شەهید یەحیای سینواری کردەوە کە پێشتر دەستی بە دروستکردنی کرابوو.
مزگەوتەکە لە مانگی رەمەزاندا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر خەلکی ناوچەکە بە دوعا کرایەوە.
مزگەوتەکە بە شێوەیەک دروستکرا کە نەک تەنها بۆ عیبادەت بێت بەلکو وەک ناوەندێکی پەروەردەیی و کۆبوونەوەی مسوڵمانەکان بێت. خۆبەخشانی کاروانی ئومێد و ژمارەیەکی زۆر خەلکی ناوچەکە بەشداریان لە مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتەکە کرد.
عبدالوهاب کاپلان خۆبەخشێکی وەقفی کاروانی ئومێد ئاماژەی بەوە کرد کە مزگەوتەکە تەنها شوێنێک بۆ عیبادەت نییە و هەروەها وەک پردێکی برایەتییە لە نێوان دڵەکان.
ناوبراو وتی، "لە مانگی رەمەزاندا هاتینە گوندی توگۆمبۆ کە ٨٠ کیلۆمەتر لە شاری بوجومبرای پایتەختی پشێووی بوروندی دوورە. ئێستا مزگەوتێک دەکەینەوە. چەند مانگ پێشتر بناغەی مزگەوتەکەمان دانابوو. مزگەوتی شەهید یەحیا سینوار لە شوێنێک کە ژمارەی مسوڵمانەکان زۆر دروست کرا. خودا لە هەموو خێرخوازەکان رازی بێت. خودا ماڵ و تەمەنیان بە بەرەکەت بکات. خودا جەسارەت و رووحی تێکۆشانی یەحیا سینوار بە خوشک و براکانی ئێرە ببەخشێت.، إن شاء الله."
شەهید یەحیای سینوار رابەری حەماس لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ لە ئەنجامی شەڕی راستەخۆ لەگەڵ سەربازەکانی داگیرکەر شەهید بوبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.