لە کۆریای باشوور بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر ١٨ کەس مردن

لە کۆریای باشوور بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لەناو دارستان ١٨ کەس مردن و کەسێکیش بێ سەروشوێن بووە.
بەرپرسانی کۆریای باشوور رایانگەیاند، بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستان لە چەندین پارێزگای وڵات ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسیش بریندار بوون و هەروەها کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
دەستنیشان کرا، بەهۆی ئاگرەکە ٢٣ هەزار کەس لە ناوچەکە چۆڵ کران.
هان دیۆک-سوو سەرۆکی کاتی کۆریای باشوور بانگێشتی چڕترکردنی هەوڵەکان کرد بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە.
ناوبراو وتی، "ئێمە دەترسین کە ئاگرەکە بگاتە ئاسێکی نەبینراو و بۆیە دەبێت هەموو سەرچاوە و هێزەکەمان ئاراستە بکەین بۆ کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە."
دیۆک-سوو باسی لەوە کرد، بەهۆی ئاگرەکە تاوەکو ئێستا ١٧ هەزار هەکتار دارستان سووتاوە و ٢٠٩ خانوو و کارگە سووتاون.
هان بەڵێنیدا کە حکومەت ڕێوشوێنەکانی دژ بە سووتاندنی نایاسایی پاشماوەی بەهێزتر بکات و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان بە توندی مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن راگەیاند، ئەمریکا بوونی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و مەبەست لەمەش "پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە."
لە ئەنجامی هێرشی گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر بۆ سەر گوندی دوما لە باشووری شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ کەس بریندار بوون و ٢ کێڵگە و ٥ ئۆتۆمبێل لەناوچوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن وەک وڵامدانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا ئۆپڕاسیۆنێکی بۆ سەر ژمارەیەکی زۆر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگای حودەیدە ٤ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.