لە لیبیا لە ناو گۆڕێکی بە کۆمەڵدا تەرمی ٥٥ کۆچبەر دۆزرایەوە

لە شاری کوفرای وڵاتی لیبیا لە ناو گۆڕێکی بە کۆمەڵدا تەرمی ٥٥ کۆچبەر دۆزرایەوە.
یەکینەی فڕیاگوزاری و رزگارکردنی لیبیا راگەیاند، لە شاری کوفرا لە ناو گۆڕێکی بەکۆمەڵدا تەرمی ٥٥ کۆچبەر دۆزرایەوە.
پێشتر لە ناو گۆڕەکە ٤٤ تەرم دۆزرابوو. دوای دۆزینەوە ١١ تەرمی دیکە ژمارەی تەرمەکان گەشتە ٥٥ تەرم و پێدەچێت ژمارەکە تا ٧٤ بەرز ببێتەوە.
ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆلی خەلیفە حەفتەردایە و چالاکییەکان بۆ ناسینی ناسنامەی قوربانییەکان بەردەوامە.
ڕۆژی هەینی ئەجقەرە وەزیری ناوخۆی لیبیای ڕۆژهەڵات کە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناناسرێت راگەیاند کە لە ناو کێڵگەیەکدا ١٩ تەرم دۆزرایەوە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە داواکاری گشتی لیبیا راگەیاندبوو کە لە شوێنێک کە لە لایەن باندێکی تاوانکاری قاچاغی مرۆڤ بەڕێوبەرایەتی دەکرا تەرمی ٢٨ کەس دۆزرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە شاری مەسقەتی پایتەختی وڵاتی عومان دەستی پێکرد.
ژمارەی کوژراوەکانی بوومەلەرزەکانی ٢٨ی ئادار لە وڵاتی میانمار گەشتە ٣ هەزار و ٦٨٩ کەس.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە کەشمیر کە ژێر داگیرکاری هیندستاندایە ٣ خۆڕاگر گیانیان لەدەستدا.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس چەندین مووشەکی ئاراستەی سەر نیشتەجێگای "نیر ییتزاک" لە خاکەکانی داگیرکراو کرد.