"وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" بە خوێندنی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی هات

"وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار رێکخراوە بە خوێندنی بەیاننامەی کۆتایی کۆتایی هات.
"وۆرکشۆپی چارەسەری مرۆیی بۆ پرسی کورد" کە لە لایەن هودا پار لە دیاربەکر رێکخراوە و بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ خایاند کۆتایی هات.
لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپەکە ژمارەیەکی زۆر ئەکادەمیسیەن، زانا و سیاسەتمەدار وتارێیان پێشکەش کرد.
بەرنامەکە بە خوێندنی بەیاننامەی کۆتایی بە زمانی کوردی لە لایەن عبدالصمد یالچن ئەندامی بەڕێوبەرایەتی گشتی هودا پار و بە زمانی تورکی لە لایەن مەحمود شاهین یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار کۆتایی هات.
تەواوی دەقی بەیاننامەی کۆتایی هودا پار:
"بسم الله الرحمن الرحیم
"هەر لە نیشانانی ئەوە وێک نەچوونی زمانی پێ ئاخافتن و ڕەنگ و ڕووتان..."(ڕووم-٢٢)
کوردستان کە کوردەکان تێدا دەژین لە ناوەڕاستی جوگرافیای ئوممەتی ئیسلامدایە. کوردەکان لە سەدەی یەکەمی ئیسلامدا بە ئیسلام موشەڕەف بوونەتە و بوونەتە ئەندامی سەرەکی ئوممەتی ئیسلام. کوردەکان کاتێک بوونەتە مسوڵمان راستەخۆ ئەرکی پاراستن و بەرگریکردن لە شارەکانی پیرۆزیان بە ئەستۆ گرت. کورد قەومێکی وایە لە نێوانیان ژمارەیەکی زۆر زانا، قارەمان، موجاهید، رێبەر و رێزان دروست بووە و هەروەها لە قۆناغەکانی دژواردا بۆ ئوممەتی ئیسلام ژمارەیەکی زۆر بەدەل و باجی گەورە و قورسیان داوە.
سەدەی یەکەمی کۆماری تورکیا بە ترۆما و زەبرەکانی گەورەی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵکوژییەکان، سەرهەڵدانەکان، شۆڕشەکان، ناحەقی و بێ حقوقییەکان تێپەڕی. ئەمە ڕاستیێکە، ئەم سەدەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەم خاکانە دەژین بە تایبەت بۆ کوردەکان خسارێکی گەورەیە. ئەم خسارە نەک تەنها بۆ تورکیا بەلکو بۆ تەواوی جوگرافیای ئیسلام بووە هۆی ناسەقامگیری.
کورد لەم جوگرافیایە کەمینە نین. زیاتر لە هەزار ساڵە لەگەڵ برا تورکەکانیان ڕۆڵێکی گەورەیان بە ئەستۆ گرتوون بۆ ئەوەی دژواری و قۆغەکانی زەحمەت تێپەڕێنن.
پرسی کورد تەنها پرسی ئاسایش/توندوتیژی یان تیرۆر نییە؛ پرسی کوردەکان پرسێکی مێژوویی، سیاسی، یاسایی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، ناوچەیی و پرسێکی فرە لایەنە کە خاوەن لایەنەکانی کۆمەڵایەتییە. لەبەر ئەوەی پەیڕەوی لە رێگا و شێوازەکانی راست ناکرێت ئەم پرسە چارەسەر نابێت و ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. هەوڵ دەدرێت هێزەکانی نێودەوڵەتی و بە تایبەت نوێنەرانی ئیمپریالیستەکان بەشداری قۆناغەکە بکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی دژوارتربوونی پرسەکە و ئەمەش دەبێتە هۆکار کە پرسەکە بە ئاسانی چارەسەر نەکرێت. ئەم هێزانەی ئیمپریالیستیش دەیانەوێت لە سەر ئەم پرسەوە تەواوی ئەو وڵاتانەی پەیوەندیان لەگەڵ پرسی کورد هەیە پارچە پارچە بکەن و دابەش بکەن. هێزەکانی ئیمپریالیست دەیانەوێت بەم شێوەیە سەهیۆنییەکان بکەنە هێزی دەسەڵات لەم جوگرافیایە.
ئەم پرسەی کورد یەکێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی تورکیا. بۆ ئەوەی پرسی کورد بە شێوەیەکی دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت دەبێت بە تەواوی لایەنەکانیەوە گفتوگۆ لە سەر بکرێت. ئەوەندەی راست و دروستبوونی ئامانجەکە گرنگە، رێوڕێباز و شێوازی بەکارهێنراو و شێوەی بەکاردەهێنرێتیش گرنگە. بۆیە دەبێت گرنگی بە ئەساسی "ئوسول تەقەدومی لە سەر ئەساس هەیە."
تیمی نوێی کۆماری تورکیا هەوڵیان دا لە سەر بنەمای عەلمانیەت دەوڵەتێکی نەتەوەیی دروست بکەن. ئەم تیمە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی تاکتیپ/هۆمۆژەن دروست بکەن دەستیان بە ئاسیمیلاسیۆن، ئینکار، نەبووهەژمارکردن کرد و بە سیاسەتەکانیان هەست و رامانەکانی میهرەبانی، دادپەروەری و برایەتیان تێکبرد.
لە مێژوودا کوردەکان هیچ کات لەگەڵ سەهیۆنیزم یەکێتیان دروست نەکردووە. بەپێچەوانە، کوردەکان دوای قبولکردنی ئیسلام بۆ پاراستنی ئوممەتی ئیسلام لە دژی هێرشەکانی خاچپەرستەکان و مەنگۆلەکان راوەستان و بوونەتە پارێزوانی سەرەکی قودس. ئەم راستییە لە کەسایەتی سەلاحەدین کە فاتیحی قودسە دەردەکەوێت.
هەر کاتێک واز لە بیری نەتەوەپەرستی/نەژادپەرستی و پارادیگمای دەوڵەتی نەتەوەیی بهێنرێت ئەو کات پرسی کورد دەتوانرێت چارەسەر بکرێت. بۆ چارەسەری پێویستە دەوڵەت ئەم ئیرادەیەی نیشان بدات. بە تیروانینی ئیسلامی و مرۆیی و سوودوەرگرتن لە تەجروبە و ئەژمۆنی مێژووی دەتوانرێت ئەم پرسە بە پێی دادپەروەری چارەسەر بکرێت. بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا لەم بارەیە هەڵوێستێکی دروست پێشان نەدراوە و سوود لە ئەژمونی مێژوویی وەرنەگیراوە.
هەموو کەلتوور و ناسنامەکانی لە تورکیا دەیانەوێت بە رەنگ و دەنگی خۆیان، بە داب و نێریتی خۆیان، بە ئاواز و دەنگی خۆیان هەبن و دەیانەوێت لە وڵاتی هاوبەش کە قەدەری هاوبەشیان هەیە دەهاتووتیێکی خۆش بۆ خۆیان دروست بکەن.
ئێمە دۆزینەوە و پێشنیارەکانمان بۆ چارەسەری پرسی کورد لە سەدەی نوێدا لەگەڵ ڕای گشتیدا باس دەکەین:
١- پرسی کورد سەدەیەکە چاوەڕوانی چارەسەرییە. ئەگەر ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆکار کە نەوەکانی دەهاتوو لە دەست بچن. بۆیە دەبێتە سەدەیەکی دیکە لە دەست نەدەین و سەدەی نوێ لە چوارچێوەی دادپەروەری بنیاد بهێنرێت.
٢- لەم شەڕ و ناکۆکیانەی ئێستا هەن زۆترین زیان بە کوردەکان گەشتووە. بۆیە هەموو ئەو مرۆڤانەی لە سەر خاکی کوردستان دەژین داوای خۆشی و ئارامی دەکەن. خۆشی ئەنقەرە پابەندە بە ئارامی دیاربەکر.
٣- تا کاتێک چاودێری ماف، داوا و هەستەکانی کوردەکان نەکرێت مومکین نییە ئەم کێشە و پرسەی سەدەیەک چارەسەر بکرێت. هەروەها ئیسلام لە پێشەنگی ئەم هەستیارانەدایە. شێوازێک کە دژ بە بەها ئیسلامییەکان بێت لە لای گەلی کورد قبول ناکرێت.
٤- ئەو شەڕەی لە ئەنجامی سەپاندنی ئایدۆلۆژیای فەرمی کەمالیستەکان دەرکەوت و تا ڕۆژگارەکەمان بەردەوام بوو بووە هۆی مردنی هەزاران مرۆڤ و بووە هۆی دروستبوونی ژمارەیەکی زۆر ئێش و ئازار و هیچ کات نەبوو ەرێگایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کرد.
٥- دەبێت جارێکی دیکە دەرفەت بە باندەکانی شەو و ئەوانەی لایەنگری سەربازین نەدرێت. ئەو عەقڵیەتەی کە چەک و ململانێ وەک میتۆدێکی چارەسەری دەبینێت، دەبێت پێش هەموو شتێک لە لایەن هەموو پێکهاتەکانی دامەزراوە سیاسییەکان و هەروەها لەلایەن کۆی کۆمەڵگاوە ئیدانە بکرێت.
٦- دەبێت لەبیر نەکرێت کە ناونیشانی چارەسەری پرسی کورد دامەزراوەی سیاسیە. هەروەها دەبێت پشتگری لە هەوڵەکانی کە لە رێگای سیاسی ئەنجام دەدرێت بکرێت.
٧- بۆ ئەوەی بەرەی ناوخۆیی بەهێز بێت دەبێت واز لە تەواوی سیاسەتەکانی ئاسیمیلاسیۆن و نەبووهەژمارکردنی ئایدۆلۆژیای فەرمی نەتەوەپەرست بهێنرێت. بۆ کۆتایی هێنان بە جیابوون دەبێت راستکردنەوەکانی یاسایی و دەستووری ئامادە بکرێن، دەبێت پێدانی ماف و ئازادی سەرەکی پابەند بە هیچ مەرجێک نەکرێت و نەکرێنە بابەتی دانوستان.
٨- تاوەکو ئەمڕۆ زۆر جار باس لە ئەدەبیاتی برایەتی کراوە. ئیتر دەبێت ئەمە رەنگدانەوەی لە پراتیکدا هەبێت. بە واتایەکی دیکە دەبێت حقوق تەحەقوق بکرێت.
٩- کوردەکان رێزێکی گەورەیان بۆیە شێخ سەعێدی کوردی و زانایانی دیکەی کورد هەیە. بۆیە دەبێت بەهۆی ئەو ستەمانەی لەوان کراوە دەوڵەت داوای لێبردون بکات و هەرچی زووە شوێنی گۆڕەکانیان ئاشکرا بکرێت.
١٠- لە ژێر ناوی وەزارەتی پەروەردەییدا لە کتێبەکانی مێژوو و ئەدەبیاتدا تێزەکانی ناڕاستی ئایدۆلۆژیای فەرمی بڵاو دەکرێن. بۆ ئەوەی لە وڵاتەکەمان یەکێتی و سەقامگیری سیای مسوگەڕ بکرێت دەبێت واز لەو تێزانە بهێنرێت. دەبێت پێکەوەبوونی مێژوویی کورد و تورکەکان لە مەلازگرد، چەناققەلعە شەڕی ئازادی و شەڕەکانی دیکە لە سەرەتاوە بە شێوەیەکی دروست بنووسرێت.
١١- دەبێت کوردی بە دەستوور بپارێزرێت و تەواوی بەربەستەکانی بەردەم پەروەردەیی بە زمانی دایک لاببرێن. دەبێت لە شوێنی نەبوو هەژمارکردن بوونی کوردەکان بە دەستوور بپارێزرێت.
١٢- لە قۆناغی پێشووی چارەسەریدا ژمارەیەکی زۆر هەڵە کران کە دەبێت ئێستا وازی لێبهێنرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە خۆمان بەدوور بگرن لە وتن یان نمایشکردنی قسە و هەڵوێست و کردارێک کە لە چاوی کۆمەڵگادا زیان بە چارەسەرەکە بگەیەنێت.
١٣- بیری کەمالیست بووە هۆی دروستبوونی پرسی کورد. بۆیە دەبێت ئەو دەستوورەی بەرهەمی کودەتای بیری کەمالیستە بگۆڕێت و لە سەر بنەمای یەکسانی مافی هاوڵاتیبوون دەستوورێکی نوێ دروست بکرێت.
١٤- هاوڵاتیبوون بە 'هەرکەسێک هاوڵاتی تورکیا بێت تورکە' پێناسە دەکرێت. دەبێت واز لەم پێناسەیە بهێنرێت. هەموو دەربڕینەکانی ئینکاری و ڕەتکردنەوە و کردەی ڕەگەزپەرستانە کە زاڵن بەسەر زمانی دەوڵەتدا، دەبێت لە هەموو یاسادانان و ئەدەب و مەنهەجی پەروەردەییەکان نەهێڵرێن.
١٥- ئەو سنوورانەی سکای-پیکۆ کە کوردیان لەیەکتر جیاکردەوە پێویستی بە گۆڕینی هەیە بخرێتە تەنها شێوەی سیمبۆلیک و پێویستە ڕێگا بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاشتیانە و بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئابووری و مرۆییەکان خۆش بکرێت.
١٦- بۆ ئەوەی مافە کۆمەڵایەتی و کەسییەکانی کورد بناسرێن و بپارێزرێن و ئاشتی و دادپەروەری بەرقەرار بێت و ئایندەیەکی هاوبەش و بەهێز بنیات بنرێت، پێویستە دەستبەجێ هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مورادیەی پارێزگای وان لە ناو بارهەڵگرێکدا ٦٩ کۆچبەری نائاسایی دەستبەسەر کران.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار وتی، "ئێمە پشتگیری تەواوی خۆمان دەردەبڕین، بێ هیچ گومانێک، بۆ پرۆسەی داماڵینی چەک لە ڕێکخراوەکە کە ئێستا لە ئارادایە."
گەلی باتمان پشتگری خۆیان بە چارەسەیر مرۆیی هودا پار بۆ پرسی کورد راگەیاند و دەستنیشانیان کرد کە پێدانی مافەکانی گەلی کورد دەبێتە هۆی بەهێزبوونی وڵات.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی دیاربەکر راگەیاند، لە مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٥ لە دیاربەکر ٥٩٤ رووداوی هاتوچۆ روویان داوە و لە ئەنجامی رووداوەکاندا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٧٢ کەسیش بریندار بوون.