بزووتنەوەی انصارالله بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکان

بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن بە مووشەکی هاوپێرسۆنیکی "فەلەستین-٢" ئۆپڕاسیۆنێکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی شاری یافای داگیرکراو ئەنجام دایەوە و ئۆپڕاسیۆنێکی دیکەی بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری "یو،ئێس،ئێس هاری ترومان"ـی ئەمریکا ئەنجام دایەوە.
یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆی لە شاری یافای داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی هایپێرسۆنیکی "فەلەستین-٢" کراوە ئامانج و بە ئیزنی خودا ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە.
سەریع لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی تێکۆشان لە بەرامبەر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەمان کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو،ئێس،ئێس هاری ترومان بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج و شەڕ لە نێزەکانی دەریایی یەمەن و ئەمریکا رووی داوە و چەندین کاتژمێر بەردەوام بووە.
ناوبراو جەختی لەوە کرد، تا کاتێک گەماڕۆی سەر گەلی فەلەستین و هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بن ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆن دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن راگەیاند، ئەمریکا بوونی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و مەبەست لەمەش "پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە."
لە ئەنجامی هێرشی گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر بۆ سەر گوندی دوما لە باشووری شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٣ کەس بریندار بوون و ٢ کێڵگە و ٥ ئۆتۆمبێل لەناوچوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن وەک وڵامدانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا ئۆپڕاسیۆنێکی بۆ سەر ژمارەیەکی زۆر کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا ئەنجام دایەوە.
لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگای حودەیدە ٤ کەس شەهید بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.