ناتۆ لەبارەی "پۆڵەندا" هۆشداری بە رووسیا دەدات

مارک روت سکرتێری گشتی ناتۆ دەستنیشانی کرد، ئەگەر رووسیا هێرش بکاتە سەر پۆڵەندا یان وڵاتێکی دیکەی ئەندامی ناتۆ ئەنجامەکانی خراپی دەبن.
مارک روت سکرتێری گشتی ناتۆ لە کاتی سەردانە فەرمییەکەی بۆ وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا لەگەڵ دۆنالد توسک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە کۆبوونەوەیەکی میدیایی رێکخست.
روت باسی لەوە کرد کە رووسیا هێشتا هەڕەشەیەکە بۆ ئەوروپا و وتی، "لە جیهانێکدا کە ڕۆژ بە ڕۆژ خەتەرناکتر دەبێت زۆر پێویستە خەرجییەکانی بەرگری زیاتر بکرێن."
روت دڵنیایی دا بە توسک کە هەر هێرشێک بۆ سەر پۆڵەندا یان هەر هاوپەیمانێکی تر بە وەڵامێکی "وێرانکەر" بەرەوڕوو دەبێتەوە و وتی، "کاتێک باس لە بەرگریکردن لە پۆڵەندا و بەرگری گشتی لە خاکی ناتۆ دەکرێت، ئەگەر هەر کەسێک حیساباتی هەڵە بکات و پێیوابێت دەتوانێت لە هێرشکردنە سەر پۆڵەندا یان هەر هاوپەیمانێکی دیکە ڕزگاری بێت، ئەوا بە هێزی تەواوی ئەم هاوپەیمانییە توند و تیژە بەرەوڕوو دەبێتەوە ئەمە پوتین و هەر کەسێکی تر کە بیەوێت هێرش بکاتە سەرمان وایە."
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ناتۆ بەردەوام دەبێت لە جووڵانەوە لەناو یەکێتیدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تیرۆرکردنی ١٤ کارمەندی تەندروستی و مرۆیی لە لایەن سوپای داگیرکەر لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٤٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٤ هەزار و ٦٣٨ کەس.
دەرمانخانەیەکی ئونروا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن داگیرکەران بۆردومان کرا کە ئاوارە فەلەستینییەکان تێدا دەمان.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوای لە وڵاتی هەنگاریا کرد ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر سەردانی هەنگاریا بکات دەستگیری بکات.