٤ سەربازی ئەمریکی لە کاتی مانۆڕی سەربازی لە لیتوانیا ونبوون بە کوژراوی دۆزرانەوە

٤ سەربازی ئەمریکی کە لە کاتی مەشقێکدا لە شارۆچکەی پابرادی لیتوانیا لە نزیک سنووری بیلاروسیا بێسەروشوێن بوون، دوای گەڕانێک بە مردوویی دۆزرانەوە.
مارک روت سکرتێری گشتیی ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا کوژرانی ئەو سەربازانەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا هیچ زانیارییەکی لەسەر وردەکاری رووداوەکە نییە.
ناوبراو وتی، "لەکاتی قسەکردنمدا هەواڵێک هاتووە کە ٤ سەربازی ئەمریکی لە رووداوێکدا لە لیتوانیا کوژراون."
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ئەمریکا بۆ ئەوروپا و ئەفریقا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە چوار سەربازی ئەمریکی لەکاتی ئەنجامدانی مەشقی تاکتیکی لە مەیدانی مەشقەکانی جەنەڕاڵ سیلڤێسترا زوکاوسکاس لە نزیک شاری پابراد بێسەروشوێن بوون.
دوای بێسەروشوێن بوونی سەربازەکان، وەزارەتی بەرگری لیتوانیا و سوپای ئەمریکا ئۆپڕاسیۆنێکی فراوانی گەڕان و ڕزگارکردنیان دەستپێکرد.
بەپێی سەرچاوە میدیا ناوخۆییەکان، پێدەچێت دوایین جار سەربازەکان لەکاتی جوڵەدا بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی M88A2 Hercules بینراون و کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لە ناوچەیەکی تاڵاودا گیری خواردووە، خنکاون.
زانراوە کە نزیکەی هەزار سەربازی ئەمریکی لە لیتوانیا هەن و ئەم جۆرە مانۆڕە هاوبەشانە بە ئامانجی زیادکردنی ئامادەیی سەربازییە لە ناوچەکەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تیرۆرکردنی ١٤ کارمەندی تەندروستی و مرۆیی لە لایەن سوپای داگیرکەر لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٤٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٤ هەزار و ٦٣٨ کەس.
دەرمانخانەیەکی ئونروا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن داگیرکەران بۆردومان کرا کە ئاوارە فەلەستینییەکان تێدا دەمان.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوای لە وڵاتی هەنگاریا کرد ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر سەردانی هەنگاریا بکات دەستگیری بکات.