وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بوروندی

وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بوروندی و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا هاوکاری جەژنانە بە سەر منداڵەکان دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە وڵاتی بوروندی هاوکاری پارەی جەژنانە بە سەر منداڵەکانی هەژار و یەتیم دابەش کرد.
عبدالوهاب کاپلان خۆبەخشێکی وەقفی یەتیمەکان سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
کاپلان وتی، "بۆروندی وڵاتێکە لە ئاستەنگی ئابووری جددیدایە. لەوانەیە ئەو خێزانانەی لێرە دەژین ڕووبەڕووی دۆخێک ببنەوە کە تەنانەت خواردنی سەر مێزەکەیان شتێکی لوکس بێت، بەتایبەتی لە جەژنەکاندا. وەک وەقفی یەتیمەکان نەک تەنها خۆراک بەڵکو هاوکاری گۆشت و هەروەها دەرماڵەی جەژنمان بۆ دابینکردنی پێداویستییە مەعنەوییەکان دابین کرد. ئەم هاوکارییە هەنگاوێکە بۆ هێنانی خەندە بۆ ڕوخساری منداڵان و خێزانەکانی ناوچەکە. ئێمە زۆر دڵخۆشین ئەگەر بتوانین لە جەژندا بەشێک بین لە خۆشبەختیەکانیان."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە بە پشتگری خێرخوازەکان چالاکییەکانیان لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تیرۆرکردنی ١٤ کارمەندی تەندروستی و مرۆیی لە لایەن سوپای داگیرکەر لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٤٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٤ هەزار و ٦٣٨ کەس.
دەرمانخانەیەکی ئونروا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن داگیرکەران بۆردومان کرا کە ئاوارە فەلەستینییەکان تێدا دەمان.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوای لە وڵاتی هەنگاریا کرد ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر سەردانی هەنگاریا بکات دەستگیری بکات.