ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٠ هەزار و ٢٥١ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٢٥١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٤ هەزار و ٢٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٤٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١١٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٠ هەزار و ٢٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٤ هەزار و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تیرۆرکردنی ١٤ کارمەندی تەندروستی و مرۆیی لە لایەن سوپای داگیرکەر لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٤٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٤ هەزار و ٦٣٨ کەس.
دەرمانخانەیەکی ئونروا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن داگیرکەران بۆردومان کرا کە ئاوارە فەلەستینییەکان تێدا دەمان.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوای لە وڵاتی هەنگاریا کرد ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر سەردانی هەنگاریا بکات دەستگیری بکات.