هێرشێکی خۆکوژی لە پاکستان: ٦ بریندار

لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە وڵاتی پاکستان ٦ کەس بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە شارۆچکەی ماستونگی ویلایەتی بەلوچستانی وڵاتی پاکستان لانیکەم ٦ کەس بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، هێرشەکە لە کاتی گردبوونەوەیەکی حیزبی نیشتیمانی بەلوچستان-مەنگال ئەنجام درا و رابەری حیزبەکە کرا ئامانج. بەڵام لە لایەن پاسەوانەکان رێگری لە هێرشکارەکە کراوە.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس بریندار بوون.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی ئاسایش گواسترانەوە نەخۆشخانە و باس لەوە کرا، دۆخی دوو کەس لە بریندارەکان گرانە.
شاهێدحالێک باسی لەوە کرد، هێرشکارەکە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ماتۆرسیکلێت هاتووە شوێنی رووداوەکە و دواتر ئەو کەسەی دیکە هەڵاتووە.
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان کردە سەر ناوچەی شاری کۆنی نابلوس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا گەنجێکی فەلەستینی شەهید بوو.
لە پارێزگای سەلانگۆرای وڵاتی مالیزیا لە ئەنجامی تەقینەوەی گازی سروشتی ١١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە وڵاتی میانمار ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٧.٧ پلەی ریختەر گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٢ هەزار و ٧١٠ کەس.
شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن راگەیاند، ئەمریکا بوونی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و مەبەست لەمەش "پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە."