ئەمریکای داگیرکەر بوونی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات

شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن راگەیاند، ئەمریکا بوونی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و مەبەست لەمەش "پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە."
پارنێل ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ڕێنمایی پیت هایگسیت وەزیری بەرگری کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو،ئێس،ئێس هاری س. ترومان بەردەوام دەبێت لە ئۆپڕاسیۆنەکانی لە ناوچەکە و کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو،ئێس،ئێس کارل ڤینسۆن دوای تەواوکردنی مەشقەکانی لە ناوچەی هیندستان-ئاسیای هێمن ئاراستەی هەمان هەرێم دەکرێت.
هەروەها باس لەوە کرا، کەشتی یو،ئێس،ئێس نیمیتز ئەرکی خۆی لە ڕۆژئاوای زەریای هێمن دەستپێکردووە و لە ناوچەکەدا جێگیر دەکرێت بۆ پاراستنی باڵادەستی سەربازی ئەمریکا.
پارنێل هەروەها رایگەیاند کە وەزیری بەرگری هایگسیت فەرمانی داوە کە فڕۆکەی جەنگی و توخمەکانی هێزی ئاسمانی زیادە بۆ ناوچەکە جێگیر بکرێن بە مەبەستی زیادکردنی توانای بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکەدا. بەڵام هیچ وردەکارییەک نەخراوەتەڕوو کە چ جۆرە فڕۆکەیەک دەنێردرێت.
بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، لانیکەم ٤ فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی B-2 ڕەوانەی دوورگەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی کراون. ئەم فڕۆکانە دەتوانن لە نزیکەوە هێرش بکەنە سەر یەمەن و ئێران.
پنتاگۆن دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی هەر دەوڵەتێک یان گروپێکی چەکدار کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن و ڕێبازی ڕێگری لە هەر هەڕەشەیەک دەگرنەبەر.
پیت هایگسیت، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی پێشووتردا رایگەیاندبوو، ئەگەر ئێران ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتی یان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەمریکا "هەنگاوی یەکلاکەرەوە و توند" دەگرێتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە ئامبولانس و ئۆتۆمبێلە ئاگرکوژێنەوەکان بە گڵۆپەکانیانەوە و سیگناڵی فریاگوزارییان تێدەپەڕێن و لە لایەن داگیرکەران تەقە دەکرێتە سەریان.
حکومەتی ئەفغانستان لە ٣ ساڵی کۆتاییدا ناوی زیاتر لە ٦٥٣ هەزار خانەوادەی بیوەژن، یەتیم و کەمئەندامی تۆماڕ کردووە.
حکومەتی ترامپ پێدانی ٢٠ هەزار چەک بە رژێمی سەهیۆنی پەسەند دەکات. ئەم چەکانە بە تایبەت بە سەر جووڵەکەکانی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا دابەش دەکرێن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٥ هەزار و ٢٢٥ کەس.