وەزارەتی تەندروستی فەلەستین داوای دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەکات: قەیرانی تەندروستی لە غەززە قووڵتر دەبێتەوە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند کە ژێرخانی تەندروستی بەهۆی هێرش و گەمڕۆ رژێمی سەهیۆنی نزیک بە تەواوی داڕماوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە دەستێوەردان بکات و سەرنجی بۆ داڕمانی سیستەمی تەندروستی لە غەززە راکێشا.
وەزارەتی تەندروستی غەززە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکان لە غەززە زۆر لە توانایان زیاتر کاردەکەن، کەمیی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەیە، هەروەها سووتەمەنی بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکان نییە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هەزاران نەخۆش و بریندار و منداڵان و ئافرەتانی دووگیان و بەساڵاچووان بە تایبەتی مەترسییان لەسەرە."
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کەمیی خۆراک و ئاو قەیرانی تەندروستی زیاتر قووڵتر کردووەتەوە.
وەزارەتەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، وڵاتانی دۆست و برادەر و رێکخراوە یارمەتییە مرۆییەکان کرد کە فشار بخەنە سەر رژێمی سەهیۆنی بۆ ئەوەی دەستبەجێ دەرمان، پێداویستی پزیشکی و سووتەمەنی بۆ غەززە بنێرن. هەروەها پێویستە تیمە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکان ڕەوانەی غەززە بکرێن بۆ پشتیوانیکردن لە کارمەندانی پزیشکی ناوخۆیی.
وەزارەتەکە هەروەها سەرنجی ڕاکێشا بۆ قەیرانی دارایی کە مەترسی لەسەر بەردەوامی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دروست دەکات و بە هۆی ڕێگری کردنی رژێمی سەهیۆنی لە سەرچاوە داراییەکانی فەلەستین، قەرزی نەخۆشخانەکان بە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانی دەرمان زیادی کردووە، ئەمەش وای کردووە کە دابین کردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان قورس بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.