کاتی وتنی "تەکبیر" بۆ غەززە!
یەکێتی زانایانی فەلەستین بانگێشتی هەموو مسوڵمانەکان کرد کە بۆ سڵاودانەوە بە بەرخۆدان و سەبڕی غەززە و تاکدەنگی لە دژی ستەم شەوی هەینی کاتژمێر ٢٢:٠٠ هەموو کەس لە شوێنەکەیان تەکبیر بهێنن.
یەکێتی زانایانی فەلەستین بانگێشتی مسوڵمانەکان کرد کە کاتژمێر ٢٢:٠٠ی شەوی هەینی بۆ ماوەی خوڵەکێک "تەکبیر" بوترێت.
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین سەبارەت بە بانگێشتەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە دەیانەوێت کە ڕۆژی هەینی لە سەرانسەری دونیا ببێتە "هەینی تەکبیر".
تەکروری وتی، "دەمانەوێت هەموو مسوڵمانەکان لە هەموو شوێنێک شەوی هەینی کاتژمێر ٢٢:٠٠ تەکبیر بڵێن. هەست بە گەورەیی خودا بکەن. بە راگەیاندنی الله لە ستەم و فشاری ستەمکارەکان گەورەترە تەکبیر دەڵێین."
هەروەها وتی، "الله لە ئەمریکا گەورەترە. الله لە قەوارەی سەهیۆنی گەورەترە. الله لە زاڵمەکان گەورەترە. الله لە هەموو هێرشکارەکان گەورەترە. الله گەورەترینە، الله اکبر...
ئەم هەینییە، داوا لە هەموو لایەک دەکەین لە هەمان کاتدا تەکبیر بخوێنن، لە هەر شوێنێکەوە بن، جا چ لە ماڵەوە بێت، چ لەسەر شەقام، یان لە پەنجەرەی ماڵەکەی خۆیان. بە دوعاکردن لە خودا، باوەڕبوون بە دەسەڵاتی ئەو، هێزی خۆی، کە تۆڵەی ستەمکاران بکاتەوە، و لە هەموو خۆبەزلزان و ستەمکارێک گەورەترە...
ئەی موسڵمانان داواتان لێدەکەم گوێ لە بانگەوازی زانایان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بگرن. بەهیوای ئەوەی خوای گەورە ترس بخاتە دڵی ئەم ستەمکارانەوە. بە هیوای خوای گەورە بە تەکبیر موجاهیدەکانمان بەهێز بکات و ڕەحم بە لاوازەکانمان بکات. الله دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.