ئەنجوومەنی وەزیران ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری کرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی دیاری کرد.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ سەبارەت بە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرد، ئەنجومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ ١١\١١\٢٠٢٥ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرەلمانی عێراق دیاری کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٢٧ کەس کە ١٠٣یان منداڵن.
ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر یوڤاڵ ئەبراهام ئاشکرای کرد کە هەواڵگری سەربازی سەهیۆنی شانەیەکیان بۆ دابینکردنی "شەرعیەت" بۆ سوپای داگیرکەر دامەزراندووە کە ڕۆژنامەنووسانی لە غەززە کردە ئامانج و تیرۆریان کرد.
ئەمریکا رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخات بەهۆی لوتکەی گرنگی پوتین و ترامپ کە بڕیارە لە ١٥ی ئاب لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەبچێت.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.