لە کۆنگۆ بەڵەمێک نوقم بوو: ٥٠ کوژراو
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە رووباری کۆنگۆ لە وڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە رووباری کۆنگۆ لە نزیکەی قەزای مایتای ویلایەتی ئەکواتێری کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی خاچی سووری وڵات، لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری بەردەوامن و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
لە وڵات بەهۆی نەبوونی ژێرخانی گونجان و رێگاکان هاوڵاتیان زۆر جار بۆ هاتوچۆ رووبارەکان بەکار دەهێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.