رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە بێ هۆکار فەلەستینییەکان زیندانی دەکات
کۆمەڵەی ئەسیرانی فەلەستین و شاندی ئەسیران و ئازادکراوەکان سەر بە رێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین راگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بێ پێشاندانەوەی هیچ هۆکارێک فەلەستینییەکان دەستبەسەر دەکات.
کۆمەڵەی ئەسیرانی فەلەستین و شاندی ئەسیران و ئازادکراوەکان سەر بە رێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە رژێمی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو دەستبەسەرکردنەکان چڕ کردووە و لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٥ فەلەستینیی دیکە بە بێ پێشاندانەوەی هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردووە.
هەروەها باس لەکوە کرا، لە مانگی کانوونی دووەمەوە هێرشەکان سەر جەنین و تولکەرم بەردەوامن و هەروەها هێرشەکانی فراوان بۆ سەر کەمپی بەلاتا لە نزیکەی شاری نابلوس ئەنجام دەدرێن.
لەکاتی هێرشەکان مامەڵەی خراپ لەگەڵ خانەوادەکانی فەلەستینی دەکرێت و ماڵەکان تاڵان دەکرێن، وەک سەربازگە بەکار دەهێنرێن و فەلەستینییەکان ناچاری کۆچکردن دەکرێن.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە ئەم تاوانانە لە ئەنجامی "سزادانەوەی بەکۆمەڵ" ئەنجام دەدرێن بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی بەرخۆدانی فەلەستین لە ناو خەڵکی فەلەستین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.