رژێمی داگیرکەر دوای ١٠ ساڵ ئەسیرێکی فەلەستینی لە تەمەنی منداڵیدا دەستبەسەرکردبوو ئازاد دەکات
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١٠ ساڵ ئەسیرێکی فەلەستینی بەناوی ئەحمەد مەناسرەی ئازاد کرد. مەناسرە لەو قۆناغەدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی جەستەیی و دەروونی بوو.
مەناسرە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە تەمەنی منداڵیدا دەستبەسەر کرابوو دوای "تەواوکردنی سزاکەی" ئازادکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەسەر باری تەندروستی و دەروونی هەن، بەو پێیەی بە یەکێک لە زیندانییە زۆر نەخۆشەکان دادەنرێت.
سەرچاوە قودسییەکان رایانگەیاند کە دەزگای زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر بڕیار بوو ئەسیر مەناسرە لە زیندانی بیابانی نەفحە ئازاد بکات، کە خێزانەکەی لەوێ چاوەڕێی بوون. بەڵام دەسەڵاتی داگیرکەر بە ئەنقەست لە ناوچەیەکی دوور لە دەروازەی زیندان ئازادیان کرد و بەم شێوەیە ئازادکردنی ئەسیرەکەش وەک ئەشکەنجەیەک بە سەر خانەوادەکەی سەپاند.
خێزانەکە سەریان سوڕما لە پەیوەندییەکی دانیشتوویەکی شاری بیر سەبعە کە ئاگاداریان کردووە کە کوڕەکەیان ئازاد کراوە و پێشوازی لێکردووە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە ساڵی ٢٠١٥ بە بیانووی ئەوەی هەوڵی هێرشی بە چەقۆ داوە ئەحمەد مەناسرەیان بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرد کە ئەو کات تەمەنەکەی تەنها ١٢ ساڵ بوو.
رژێمی داگیرکەر لە کاتی دەستبەسەرکردنی مەناسرە تەقەیان لە منداڵەکان کردبوو و حەسەنی ئامۆزاکەی (تەمەن ١٣ ساڵە) لە بەرچاوی شەهید بوبوو. هەروەها بە توندی لە ئەحمەد درا و کەڵەسەری شکا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.