قەرەداغی: ئیتر ئیدانەکردن بەس نییە، دەبێت بە کردەوە دەستبەکار بین

پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی، "جیهانی ئیسلام و بە تایبەت زانایان لەبارەی غەززە ئەوەندەی پێویستە چالاک نین و ئیتر ئیدانەکردن بەس نییە و دەبێت بە کردەوە دەستبەکار بین."
یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و ئەنجومەنی قودس و فەلەستین بە تەوەری "ئەو بانگەوازەی لە منارەکانی غەززەوە سەرهەڵدەدات" یەکەم کۆنفڕاسنی دیداری زانایانی تورکیای رێکخست.
کۆنفڕانسەکە بە بەشداری نوێنەرانی شاندەکانی زانستی لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتەوە لە ئیستانبوول بەردەوامە.
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی، "بەداخەوە وەک ئوممەتێک بێدەسەڵاتین. ئازارەکانمان لە گەشەکردندایە، زانایان توانای ئەوەیان نییە هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی بنێن. لە وتارەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ڕۆڵێکی گرنگی وەرگرتووە بەتایبەت لە دوای ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا و بانگەوازی بۆ سەرۆکی دەوڵەتان و وەزیرەکان و سەرکردەکانی ئوممەت کردووە. ئاماژە بەوە کرا کە یەکێتییەکە لەم دواییانەدا لە ڕێگەی کۆمیسیۆنی فەتواکەیەوە فەتوایەکی تۆکمەی سەبارەت بە غەززە دەرکردبوو."
قەرەداغی ئاماژەی بەوە کرد کە غەززە خاوەن گرنگیێکی مێژوویی و مەعنەوییە و لە هەنێک حەدیسەکان ئاماژە بەوە کراوە و وتی، "لە حەدیسێک کە لە لایەن ئیمام ئەحمەد نەقل کراوە و حافز ئیبی حەجەر دەستنیشانی کردووە کە حەدیسی سەحیحە هاتووە، ڕۆژی قیامەت لە شاری عەسقەلان ٧٠ هەزار شەهید زیندوو دەکرێنەوە و سەرەکەیان لە دەستیان بە خودا دەڵێن، 'پەروەردگارمان، ئەوەی بەڵێنت دابوو پێمان بدە! بێگومان بەڵێنەکەت ناشکێنیت.' خودای گەورە بە وتنی، 'بەندەکانم!' وڵامیان دەداتەوە. ئەم ریوایەتانە راستەخۆ لەگەڵ ئەوانەی ئەمڕۆ لە غەززە رووی دەدەن دەگونجێن."
قەرەداغی کە ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتانی ئیسلامی دواکەوتوون لە گرتنەبەری هەنگاو، جەختی لەوە کردەوە کە لە هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوا و تەنانەت لە ئەمریکاش پێشتر خەڵک لە بەرژەوەندی فەلەستین ڕژانە سەر شەقامەکان.
"گەلی غەززە بۆ بەرخۆدان پێویستیان بە مۆڵەتی هیچ کەس نییە"
قەرەداغی وتی، "ئێمە ئیتر لە شوێنی راگەیەندراوەکان دەمانەوێت هەنگاوی راستەقینە ببینین. ئیتر نابێت خەڵکی غەززە بە تەنیا بمێننەوە. ئاگربەستێک بەس نییە؛ دەبێت هێرشەکە بوەستێت، غەززە ئاوەدان بکرێتەوە. ئەمە ئەرکی ئوممەتە. گەلی غەززە بۆ بەرخۆدان پێویستیان بە مۆڵەتی هیچ کەسێک نییە. دۆخی غەززە کە ١٨ مانگە لەژێر داگیرکاری و ئابڵوقەدایە، پێویستە لەم چوارچێوەیەشدا هەڵسەنگێندرێت. لە کاتێکدا خەڵکی غەززە لە ژێر ئەو هەلومەرجە سەختەدا بەشداری خۆیان دەکرد، جیهانی ئیسلامی و سەرکردە عەرەبییەکان هەستیارییەکی تەواویان سەبارەت بە فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا نیشان نەدا."
"هیچ بەنەمایەکی شەرعی قسەی ئەو کەسانە نییە کە دژایەتی فەتواری جیهاد دەکەن"
قەرەداغی ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر ئەوەی پێشەوایەکی مسوڵمانەکان نییە سەرچاوەیەکی وەرگرتنی مۆڵەتیش نییە و وتی، "ئەگەر ئێمە ماڵەکەمان بۆ جیهاد خەرج نەکەین دوژمن دێت و ئێمەی لەناو دەبات. ئەو کات چارەسەرکردن ئیتر سوودی نابێت. هیچ بەنەمایەکی شەرعی قسەی ئەو کەسانە نییە کە دژایەتی فەتواری جیهاد دەکەن لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان تەنها هۆکاری سیاسییان هەیە، ئێمە ڕێز لەوە دەگرین، بەڵام من نەمتوانی هیچ بەڵگەیەک لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەرەکەمانەوە ببینم. ئێمە وەک یەکێتی زانایان نە دەوڵەتین و نە پێکهاتەیەکی سیاسین. ئێمە تەنها حوکمی ئایینی ڕوون دەکەینەوە. گفتوگۆکانمان تەنها لە چوارچێوەی راگەیاندنی حوکمدان. مەبەستم ئەمەیە. لە کۆتاییدا سوپاسی ئەو وڵاتە دەکەین کە ئێستا تێیداین بۆ هەڵوێستەکەی، بەڵام زیاترمان دەوێت. ئێمە داوای زیاتر لە تورکیا دەکەین. تورکیا وڵاتێکە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەم کارە بکات. دەتوانێت زیاتریش بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩٤٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ١٥٦ کەس.