ئونروا: لە غەززە ٦٦٠ هەزار منداڵ پەروەردەیی بێ بەشن

ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئونروا) راگەیاند، لە غەززە نزیکەی ٦٦٠ هەزار منداڵ بەهۆی شەڕ لە پەروەردەیی بێ بەش بوونەتە.
ئونروا لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، "لە غەززە نزیکەی ٦٦٠ هەزار منداڵ بەهۆی شەڕ لە پەروەردەیی بێ بەش بوونەتە. ئاگربەست لە سەرەتای ئەمساڵدا دەرفەتی ئەوەی بە منداڵانی غەززە بەخشی کە بتوانن بژین و دووبارە منداڵ بن. شەڕی نوێبووەوە، جارێکی دیکە خەریکە منداڵییان بێبەش دەکات."
ئاژانسەکە بانگێشتی ئاگربەستی بەپەلە بۆ غەززە کرد.
ئونروا باسی لەوە کرد، ئاژانسەکە ئێستا بەڕێوبەرایەتی ١١٥ پەناگا دەکات و لەوێ زیاتر لە ٩٠ هەزار ئاوارە دەمێنن.
ئاژانسەکە جەختی لەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکان و بەردەوامبوونی گەماڕۆی سەر غەززە قەیرانی مرۆیی قوڵتر دەبێت.
بە پێی راگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای ئاگربەست نزیکەی ٤٢٠ هەزار کەس دووبارە ئاوارە بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی داگیرکاری و وێرانکاریی سیستماتیک دەبنەوە. لە گوندی ئوم سەفا، داگیرکەرانی سەهیۆنی لە سەعاتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان کرد بە وێرانکردنی زەوییە فەلەستینییەکان بە کەرەستەی بیناسازی.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی کوتریە سیاد لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٢٠١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ٨٦٩ کەس.