ئەمریکا شاری حودەیدەی بۆردومان کرد
ئەمریکای داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری حودەیدەی وڵاتی یەمەن ئەنجام دایەوە.
میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن رایانگەیاند کە ئەمریکا چەند هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچکەی توحایەتی پارێزگای حودەیدە ئەنجام دایەوە.
دوێنێ لە کاتەکانی شەو فڕۆکەکانی جەنگی ئەمریکای داگیرکەر دەستیان بە هێرش سەر شاری حودەیدە و تائیز کردبوو.
هێرشەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە و خەتی پەیوەندی لە ناوچەی بەرخی پارێزگای تائیز ئەنجام درابوو.
ئەمریکای داگیرکەر بۆ پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر یەمەن و هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشەکان دەکات.
بزووتنەوەی انصارالله جەخت لەوە دەکات کە تا ئەو کاتەی هێرش سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان دژی رژێمی داگیرکەر لە دەریا و خاکەکانی داگیرکراو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.