یەمەن: بنکەی ئاسمانی نەڤاتیممان بە مووشەکی بالیستی کردە ئامانج
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی سوپای یەمەن راگەیاند، بنکەی ئاسمانی نەڤاتیم لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە مووشەکی بالیستیکی کراوە ئامانج. سەریع جەختی لەوە کرد، تا کاتێک هێرشەکان بەردەوام بێت ئۆپڕاسیۆنەکانیش بەردەوام دەبن.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی سوپای یەمەن ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێک باس لەوە کرد، مووشەکی بالیستیک بنکەی ئاسمانی نەڤاتیم لە باشووری خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە ئامانج.
ناوبراو جەختی لەوە کرد کە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پشتیوانی لە گەلی مەزلوومی فەلەستین بەردەوام دەبێت و تا کاتێک هێرشەکان بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی داگیرکەران.
ناوبراو باسی لەوە کرد، هەروەها ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی ئەمریکای داگیرکەریش بەردەوام دەبێت بۆ تێکشکاندنی لووتبەرزی ئەمریکا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.