ژمارەی کوژراوەکانی تەقینەوەکەی ئێران گەشتە ٤٦ کەس
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی بەندەرەکەی ئێران ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە لە بەندەرێک لە شاری بەندەر عەباسی پارێزگای هورمزگانی وڵاتی ئێران تەقینەوەیەکی بەهێز رووی دا. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا تاوەکو ئێستا ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
مەهرداد حەسەنزادە بەڕێوبەری گشتی دەزگای بەڕێوبەرایەتی کارەساتەکانی ئێران راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکە زیاتر لە ١٢٠٠ کەس بریندار بوونەتە و چارەسەرکردنی ١٣٨یان لە نەخۆشخانە بەردەوامە.
لێکۆڵینەوە لە سەر هۆکاری روودانی ئەم تەقینەوە بەردەوامە.
سەید مورتەزا مەحمودی بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە کەمتەرخەمی لە رووداوی تەقینەوەی بەندەری شەهید رەجایی سەلمێنراوە، رایگەیاند، "بەڵگە و گرتە ڤیدیۆییەکان نیشان دەدەن کە ناکارامەیییەکی زۆر لە پرۆسەی بارکردن و هەڵگرتن و داگرتنی کاڵا و مادە کیمیاییەکان دەبینرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری بە ئەنقەست یان مەبەستی خراپ لەم رووداوەدا زۆر کەمە.
مەحمودی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن ئەگەر تەنانەت ئەگەری لەسەدا یەکیش بۆ تێکدان هەبێت، سزای بکەران دەدرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.