پاکستان: هیندستان پلانی هێرشی سەربازی دادەنێت

وەزیری راگەیاندنی پاکستان، عەتائوڵڵا تەرار رایگەیاند کە زانیاری هەواڵگری باوەڕپێکراویان پێگەیشتووە کە هیندستان بەنیازە لە ماوەی ٢٤ بۆ ٣٦ کاتژمێردا ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی دەستپێبکات بە ئاماژەدان بە هێرشەکەی جامو و کشمیر.
وەزیری راگەیاندنی پاکستان، عەتائوڵڵا تەرار رایگەیاند کە زانیاری هەواڵگری باوەڕپێکراویان پێگەیشتووە کە هیندستان بەنیازە لە ٢٤ بۆ ٣٦ کاتژمێری داهاتوو ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دەستپێبکات.
تەرار ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی هیندستان ئەم ئۆپڕاسیۆنە ئەنجام بدات بە بەکارهێنانی هێرشەکەی ناوچەی پاهالگام لە جامو و کشمیر وەک بیانوویەک کە تێیدا ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
پاکستان رایگەیاندووە کە پێشنیاری کردووە کە لە لایەن کۆمیسیۆنێکی بێلایەنەوە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکرێت، بەڵام هیندستان پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە.
تەرار جەختی لەوە کردەوە کە هەر هێرشێکی هیندستان بە "بە توندی و یەکلاکەرەوە" وەڵامی دەدرێتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی ئاگادارکردەوە کە بەرپرسیارێتی دەرئەنجامە ئەگەرییەکان لە ئەستۆی هیندستاندایە .
هەروەها خواجە محەمەد ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان رایگەیاند کە دەستێوەردانی سەربازی هیندستان لە ئارادایە.
ئاسیف ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاکستان بۆ ئەگەری هێرشێک ئامادەیە و ڕێوشوێنی ستراتیژی دەگرێتەبەر. هەروەها ڕایگەیاندووە کە چەکی ئەتۆمی تەنها لە حاڵەتی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بوونی پاکستان بەکاردەهێنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ی ئایار لە عومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری وڵات خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.
فڕۆکەیەکی بچووکی ئەمبولانس کە شەش کەسی تێدابوو، لەکاتی ڕێگادا لە ناوەڕاستەوە بەرەو باکووری شیلی کەوتە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە یەمەنەوە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کراوە.