لە ئەفغانستان لافاو هەڵسا: زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە
کارەساتی لافاو لە پارێزگای بەدەخشانی ئەفغانستان زیانی گیانی و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئەفغانستان راگەیاند، کە ڕۆژی هەینی بارانبارین و لافاوێکی خێرا لە پارێزگای بەدەخشانی باکووری ئەفغانستان زیانی گیانی و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
میدیاکانی دەوڵەت بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ناوخۆیی بڵاویانکردەوە، ئێوارەی هەینی زریانێکی تەپوتۆز لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕدا بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و زیانی بەو ڕێگایە گەیاندووە کە فەیزئابادی ناوەندی پارێزگاکە بە قەزای بەهاراکەوە دەبەستێتەوە.
تەلەفزیۆنەکە بڵاویکردەوە، هێشتا ژمارەی وردی قوربانییەکان بە گیانلەدەستدان و بریندارانەوە دیاری نەکراوە و بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە شوێنی نیشتەجێبوون و کەناڵە ئاوییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکانیش وێرانبوون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.
دانیشتووان دەڵێن، ئەو لافاوەی ئێوارەی هەینی رووی دا، چەندین ماڵ و سەدان دۆنم زەوی کشتوکاڵی و باخی میوەی وێران کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.