رژێمی داگیرکەر دووبارە غەززەی بۆردومان کرد: ١٠ شەهید
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە خێمەکانی ئاوارەکانی فەلەستینی لە شاری خان یونسی بۆردومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ مەدەنی شەهید بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی لە ناوچەی ئەلعەتار لە ناوچەی مەواسی لە شاری خان یونسی کەرتی غەززە و کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوکانی خۆجێ، لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکەدا ١٠ کەس شەهید بوون کە ٧یان ئافرەت بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە هێرشی راستەخۆ سەر خانووی مەدەنییەکان، خێمەکان و شوێنی کۆبوونەوەی مەدەنییەکان تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.