لە سەدا ٧٥ی ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاگوزاری غەززە لە خزمەت دەرچوون
بەرگری شارستانی فەلەستین راگەیاند، لە سەدا ٧٥ی ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاگوزاری غەززە لە خزمەت دەرچوون.
دەزگای بەرگری شارستانی فەلەستین ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە غەززە بەهۆی کێشەی سووتەمەنی کێشەیەکی گەورەی مۆلیدە و بتڵی ئۆکسیجەن هەیە.
دەزگاکە راگەیاند، بەهۆی بەردەوامبوونی گەماڕۆی سەر غەززە و هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئێش و ئازاری گەلی فەلەستین ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە سەدا ٧٥ی ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاگوزاری لە خزمەت دەرچوونەتە و لە باشووری غەززە سووتەمەنی پێویست بۆ کارکردنی ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە تەواو بووە و لە کۆی ١٢ ئۆتۆمبێل تەنها ٨یان کار دەکەن.
لە بەردەوامی بانگێشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرا بۆ ئەوەی فشار بە سەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنن بۆ کردنەوەی دەروازەکان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە ناوچەکە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٨٠ ڕۆژ بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە و زیاتر لە دوو مانگە گەماڕۆیێکی قورسی بە سەر غەززە سەپاندووە و بە توندی هێرش دەکاتە سەر غەززە.
بەهۆی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.