لە ئەفغانستان لافاو هەڵسا
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە پارێزگای خۆستی وڵاتی ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
موستەغفیر گورباز وتەبێژی حکومەتی خۆست راگەیاند، بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە شارۆچکەی یەعقوبی سەبڕی لافاو هەڵسا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
گورباز ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی لافاوەکە زیانێکی گەورە بە گەلی ناوچەکە گەشتووە و زیان بە ژمارەیەکی زۆر خانوو و زەویی کشتوکاڵ گەشتووە.
ڕۆژی یەکشەممە لە پارێزگای بەدەخشان لافاو هەڵسابوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس کوژرابوون و ٣ کەسیش بریندار بوبوون.
دایرەی کەشناسی ئەفغانستان هۆشداری بارانی بەخۆڕ بۆ ١٨ پارێزگای وڵات لە کۆی ٣٤ پارێزگای وڵات دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.