لە ئەندەنۆسیا بەڵەمێک نوقم بوو: ٧ کوژراو و ٣٤ بریندار
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە وڵاتی ئەندەنۆسیا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە ویلایەتی بەنگکولوی وڵاتی ئەندەنۆسیا رووی دا.
موسلیکون سۆدیک سەرۆکی ئۆفیسی گەڕان و ڕزگارکردنی ویلایەتەکە راگەیاند، بەڵەمەکە هەڵگری ٩٨ سەرنشین و ٦ کارمەندی بەڵەمەکە بوو و لە کاتی گەڕانەوەی لە دووگەی تیکوس بۆ شاری بەنگکولو نوقم بووە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٤ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.