نەتەوە یەکگرتووەکان: نیوەی منداڵانی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نیوەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
فلێچەر لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ٦٠٠ هەزار لەو منداڵە یەمەنییانەی کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، لە دۆخێکی سەختی بەدخۆراکیدان.
فلێچەر ئاماژەی بەوە کرد کە لە یەمەن منداڵان بەهۆی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی وڵاتەکەیان مەترسی زیاتریان لەسەرە و تەنها لەسەدا ٦٩ی منداڵانی خوار تەمەنی یەک ساڵ کوتانی تەواویان بۆ کراوە، لەکاتێکدا لەسەدا ٢٠یان هیچ کوتانێکیان وەرنەگرتووە. فلێچەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێژانە لە خراپترین ڕێژەکانی جیهانن.
فلێچەر وتی، لەژێر ئەم هەلومەرجانەدا، ئەو نەخۆشیانەی کە بە ڤاکسین ڕێگرییان لێدەکرێت، قەیرانی مرۆیی زیاتر قووڵتر دەکەنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، حاڵەتەکانی کۆلێرا و سورێژە لە زیادبووندایە.
فلێچەر ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو یەمەن زیاتر لە یەک لەسەر سێی تووشبووانی کۆلێرا لە جیهاندا تۆمارکردووە و لەسەدا ١٨ی مردن بەهۆی کۆلێراوە تۆمار کراوە، هەروەها یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی سورێژە لە جیهاندا.
فلێچەر وتی، "بەدخۆراکی کاریگەری لەسەر یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار ئافرەتی دووگیان و شیردەر هەبووە و دۆخەکە دایکان و کۆرپە تازە لەدایکبووەکان دەخاتە مەترسییەکی زۆرەوە.
فلێچەر هەروەها هۆشداری دا لەوەی کات و سەرچاوەکان تەواو دەبن و ئاماژەی بەوەدا کە پلانی کاردانەوەی مرۆیی ساڵی ٢٠٢٥ بۆ یەمەن تەنیا لەسەدا ٩ی بودجەی پێویستی وەرگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.