لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران سەر لوبنان کەسێک شەهید بوو
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر قەزای عەین بەعل لە شارۆچکەی سوور لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە قەزای عەین بەعل لە شارۆچکەی سوور لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو. ئەمڕۆ هێرش کرایە سەر چەندین ناوچە لە باشووری لوبنان.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرش سەر قەزای یەعتەر کەسێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ئەلمەیادین، فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر ٣ بۆمبیان ئاراستەی سەر نزیکەی قەزای کەفرشوعبە لە باشووری لوبنان کرد.
ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە قەزای عەین بەعل کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو.
لەگەڵ ئەوەی رژێمی داگیرکەر لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لوبنان ئاگربەستی راگەیاندووە بەڵام بەردەوامە لە هێرش سەر ناوچەکە و هێشتا لە ٥ ناوچە لە باشووری لوبنان نەکشایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.