کەتائیبی قەسام لە خان یونس سەربازە داگیرکەران دەکاتە ئامانج: کوژراو و بریندار هەن
کەتائیبی قەسام لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس گروپێک سەربازی داگیرکەری کردە ئامانج کە دزەیان کردبوو ناو شاری خان یونس. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکاندا سەربازە داگیرکەرەکان کوژران و بریندار بوون.
کەتائیبی عزالدین القسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس ئۆپڕاسیۆنێکی کاریگەر لە دژی سەربازەکانی داگیرکەر ئەنجام دایەوە.
سەربازە داگیرکەران کە دزەیان کردبوو ناو خانوویێک لە ڕۆژهەڵاتی قەزای قەرارە بە تەقەمەنی کە لە لایەن خۆڕاگران دانرابوو کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا باڵەخانەکە بە گشتی ڕوخا.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا سەربازە داگیرکەران کوژران و بریندار بوون.
هەروەها لە ناوچەکە شەڕی راستەخۆ لەگەڵ داگیرکەران رووی دا. دواتر تەقەمەنیێک کە لە چوونەوەی ژوورەوەی تۆنێلێک دانرابوو تەقێنرا.
دوای ئۆپڕاسیۆنەکە هەلیکۆپتێرێکی سوپای داگیرکەر بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان لە ناوچەکە بینرا.
کەتائیبی قەسام جەختی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی داگیرکەران بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.