دکتۆر ئەلا نەجار کە ٩ منداڵەکەی شەهید بوبوون هاوسەرکەی شەهید بوو
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٤ی ئایار هێرشێکی توندی ئاسمانی بۆ سەر خان یونس ئەنجام دابوو. دوای شەهادەتی ٩ منداڵ باوکەکەیان حەمدی نەجاریش شەهید بوو.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٤ی ئایار هێرشێکی توندی ئاسمانی بۆ سەر غەززە ئەنجام دابوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٩ منداڵی خانەوادەی نەجار شەهید بوبوون و حەمدی نەجار باوکی منداڵەکان بە سەختی بریندار بوبوو. حەمدی نەجار بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا و شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا خانەوادەی نەجار کرابوو ئامانج و لە کۆی ١٠ منداڵ کە گەورەترینیان ١٢ ساڵە بوو ٩یان شەهید بوبوون و حەمدی نەجار و منداڵێکی دیکە بە سەختی بریندار بوون.
دکتۆر ئەلا نەجار کۆی خانەوادەکەی لە دەستداوە و ئێستا تەنها منداڵێکی ماوە کە ئەویش بریندارە و لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.