ژمارەی شەهیدەکانی کۆمەڵکوژیەکەی رەفەح گەشتە ٤٩ کەس
لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکەی ئەمڕۆ بەیانی لە خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە شاری رەفەح ٤٩ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون. مەترسی گیان لەدەستدانی ٣٠ بریندار هەیە.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ لە خاڵی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای رەفەح کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دایەوە.
بە پێی ئامارەکانی کۆتایی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ئەنجامی کۆمەڵکوژیەکە لانیکەم ٤٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، دۆخی تەندروستی لانیکەم ٣٠ کەس لە بریندارەکان سەختە و مەترسی گیان لەدەستدانیان هەیە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند کە پێویستی بەپەلە بە خوێن هەیە و دۆخەکە کارەساتیش تێپەڕاندووە و نەخۆشخانەکان زیاتر لە ئاستی خۆیان هەوڵی کارکردن دەدەن.
پزیشکانی بێ سنوور لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر بە ئەنقەسد ئەم شوێنانە بۆ کۆکردنەوەی مەدەنییەکان و کۆمەڵکوژکردنیان بەکار دەهێنێت و ئەمەش بەو واتایەیە رژێمی داگیرکەر بە شێوەیەکی ئاشکرا یارمەتییەکان وەک چەک بەکار دەهێنێت.
حەماس لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە کۆمەڵکوژیەکە جەختی لەوە کردبوو کە هێرشەکە پێشتر پلانی بۆ داڕێژاوە و ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.