سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی هودا پار کۆبوونەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو. لە کاتی کۆبوونەوەکە ئەفکان ئالا جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار ئامادە بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی هودا پار، لە کاتی کۆبوونەوەکە باس لە بەردەوامبوونی جینۆساید لە غەززە، ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر" و دۆخی دامەزراوی خانەوادە لە تورکیا و پرسەکانی دیکەی ڕۆژەڤ کرا.
هەروەها باس لە هەڵوێستی تورکیا لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر گەلی فەلەستین و هەنگاوەکانی کە دەبێت بهاوێژرێت کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.