ئەبو عوبەیدە: لەبەر ئەوەی ئێران پشتیوانی لە فەلەستین دەکات کرا ئامانج
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران شەرمەزار کرد و وتی، "ئەم هێرشە لە ئەنجامی ڕاوەستانی ئێران لە تەنیشت گەلی فەلەستین و بەرخۆدانی شەرەفمەندانە."
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام باڵی سەربازی حەماس سەبارەت بە هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە.
ئەبو عوبەیدە لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان هاوسۆزی لەگەڵ گەل و سەرکردەکانی ئێران وەستاون و وتی، "ئێمە هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران رادەگەیەنین کە لە بەرامبەر هێرشی دڕندانەی دوژمنی سەهیۆنیدایە."
ئەبو عوبەیدە جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە لە پشتیوانی ئێران لە گەلی فەلەستین سەرچاوەی گرتووە و وتی، "ئەم هێرشە بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ وەستانی ئێران لە تەنیشت گەلی فەلەستین و ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی کە کردوویەتی بە موجاهیدانی بەرخۆدانی شەرەفمەندی خۆی. بەم بۆنەیەوە بە ڕێزەوە یادی ئەو سەرکردە گەورە و شەهیدانە دەکەینەوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا شەهید بوون و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش دەکەین."
ئەبو عوبەیدە رایگەیاند کە خواستی رژێمی سەهیۆنی بۆ لاوازکردنی بەرەی خۆڕاگری بەم هێرشانە خەونێکە و هۆشداری دایەوە، "ئەگەر دوژمنی سەهیۆنی پێی وابێت ئەم هێرشە چەوتانە دەتوانێت بەرەکانی خۆڕاگری لاواز بکات یان بناغەکانی ئەم پێکهاتە ناسکە لە ناوچەکەدا بەهێز بکات، ئەوا خەونی گەورە دەبینن. بە پێچەوانەوە ئەم هەڵە ستراتیژییە یەک لە دوای یەکانە، بە ئیزنی خودا، کۆتایی حەتمییەکەی هێندەی تر نزیک دەکاتەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.