هێرشی مووشەکیی بەرفراوان لە ئێرانەوە بۆ سەر رژێمی سەهیۆنی: ٨ کوژراو و ٢٨٧ بریندار
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشە مووشەکییە بەرفراوانەکانی ئێران ناوچەکانی ناوەڕاستی خاکەکانی داگیرکراوی کردە ئامانج. لە ئەنجامدا لان کەم ٨ کەس کوژران و ٢٨٧ کەسیش بریندار بوون.
پەرەسەندنی گرژیی نێوان ئێران و رژێمی سەهیۆنی تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو ململانێیەکی بێوێنە پەرەی سەندووە.
ئێران لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی بە هێرشێکی توندی مووشەکی تەلئەبیب و حەیفا و زۆر ناوچەی ستراتیجی کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا لانیکەم ٨ سەهیۆنی کوژران و ٢٨٧ کەسیش بریندار بوون.
مووشەکەکانی ئێران چوونە ناو سیستمی بەرگری ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی و دامەزراوگە گرنگەکان بە تایبەت لە تەلئەبیب و حەیفایان داوە. لە کاتی هێرشەکاندا زۆرێک لە باڵەخانەکان بەرکەوتوون و لە هەندێک ناوچە ئاگری گەورە کەوتۆتەوە. میدیای داگیرکەری سەهیۆنییەکان رایگەیاند کە لە دوایین شەپۆلدا نزیکەی ١٠٠ مووشەک هەڵدراون.
بەرپرسانی بەناو "بەرگری شارستانی" رایانگەیاندووە، هێرشەکانی ئێران لە ناوچەیەکی فراواندا لە ئیلاتەوە لە باشوورەوە تا نەقورا لە باکوور بڵاوبوونەتەوە و لە شارەکانی وەک تەلئەبیب، حەیفا، ئەکا، جەلیل و تەبەریا ئاگادارکەرەوەکان دەنگی دەدەنەوە.
مووشەکێکی ئێرانی لە باڵەخانەیەکی شاری پێتا تیکوا لە نزیک تەلئەبیب کەوتە خوارەوە. سەرۆکی شارەوانی لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاندووە، بیناکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و هەوڵەکانی رزگارکردن بەردەوامن. سوپای رژێمی سەهیۆنی دانی بەوەدانا کە لانیکەم ١٠ مووشەک خۆیان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی رزگار کردووە.
راگەیەندرا کە دامەزراوەیەکی زەبەلاحی پترۆکیمیایی بە ناوی "پاڵاوگەی بازان" لە حەیفا زیانی پێگەشتووە. ئەم دامەزراوەیە بە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی وزەی رژێم ناسراوە کە توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ٢٠٠ هەزار بەرمیل هەیە و هەروەها سووتەمەنی بۆ ئەوروپا دابین دەکات.
هەروەها لە کاتی هێرشەکاندا بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیب زیانی بەرکەوتووە. مایک هاکابی باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەبیب رایگەیاند، مووشەکێک کە لە نزیکەوە نیشتووەتەوە پەنجەرەکانی تەقاندەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لەنێو کارمەنداندا نەبووە. راگەیەندرا کە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ بە داخراوی دەمێننەوە.
لە کاتێکدا رژێمی سەهیۆنی بۆ سنووردارکردنی گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ خەڵک، سانسۆری سەربازیی جێبەجێ دەکات، ژمارەیەکی زۆر وێنە کە وێرانکارییە گەورەکانی ئەو هێرشانە نیشان دەدەن لە سۆشیال میدیادا بڵاوکرانەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.