رژێمی سەهیۆنی هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان لە کەناری ڕۆژئاوا
داگیرکەرانی سەهیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا. لانیکەم دوو فەلەستینی بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریان بە دیل گیران.
رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دا. لەو هێرشانەدا دوو فەلەستینی بریندار بوون و ماڵی زۆریش وێران بوون.
دوو گەنجی فەلەستینی لە ئەنجامی لێدانیان لەلایەن سەربازانی داگیرکەر لە کاتی هەڵکوتانە سەر کەمپی پەنابەران و گەڕەکی شاخی باکوور لە نابلوس بریندار بوون. بریندارەکان کە لەلایەن مانگی سووری فەلەستینەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، باری تەندروستییان جێگیرە.
لە ڕامەڵڵا داگیرکەران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خوێندکاری زانکۆی بیرزەیت ئوسەید بەیاتنە لە گوندی ئەبو کاش و دەستبەسەریان کرد. سەربازە داگیرکەرەکان ماڵەکەیان پشکنی و کەلوپەلەکانیان لەناوبرد.
هێزەکانی داگیرکەر چوونەتە ناو شارۆچکەکانی ئیشاویە و ئاناتا و ئەبو دیس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی قودس و چەندین گەنجیان لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا ڕاگرت و بۆ چەند کاتژمێرێک دەستبەسەریان کرد. سەربازانی داگیرکەر ئاگادارییان بەو چوار گەنجە فەلەستینییە داوە و بانگهێشتیان کردووە بۆ لێپرسینەوە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی کە چوونەتە ناو شارۆچکەی ئازون لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیا، گەنجانیان بە ناوەکانی حوسێن نیدال و حوسام مەجید دەستبەسەر کرد. جگە لەوەش، هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی ئیبراهیم دەهبور، خالد عومەر و نیهاد سەلامە.
ڕژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە گەمارۆدان و بەرتەسککردنەوەی قەلقیلیە. دەروازەی ڕۆژهەڵاتی شارەکە و گوندەکانی دەوروبەری بە دەروازەی ئاسنین داخراوە. بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە هاتوچۆ پەککەوتووە، خەڵکیش بە سەختییەکی زۆرەوە بەردەوامن لە ژیانی ڕۆژانەیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.