لە غەززە سەربازێکی داگیرکەر بە تەقەی قەناس کوژرا
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەش لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس سەربازێکی داگیرکەریان کوشت.
کەتائیبی قەسام قەسام لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند، ئۆپڕاسیۆنەکە بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ سەرییەکانی قودس لە ناوچەی عەباسان کەبیرە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ئەنجام دراوە و سەربازێکی داگیرکەر بە تەقەی قەناسبەدەست راستەخۆ کوژراوە و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە هەلیکۆپتێری سوپای داگیرکەر هاتووە ناوچەکە.
ماڵپەڕەکانی عیبری باسیان لەوە کرد کە لە ناوچەکە شەڕێکی توند رووی داوە و هێزەکانی سوپای داگیرکەر تووشی کێشەی گەورەی ئەمنی بوونەتە.
پێشتر کەتائیبی قەسام راگەیاندبوو کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ سەرییەکانی قودس لە ناوچەی عەباسان کەبیرە دوو زرێپۆشی سوپای داگیرکەر بە بۆمبەکانی شەواز کراونەتە ئامانج.
سوپای داگیرکەر دانیبەوەنا کە سەربازێکیان لە باشووری کەرتی غەززە بە تەقەی قەناس کوژراوە.
سوپای داگیرکەر ئیدعا دەکات کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە تەنها ٨٧٠ سەربازیان کوژراون. بەڵام بەرەی بەرخۆدان جەخت لەوە دەکات کە ژمارەی راستی کوژراوەکان زۆر زیاترە لەوەی سوپای داگیرکەر رایدەگینێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.